بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: دەوڵەتی هەرێم بڕیاری داوە دادگایەکی تایبەت بۆ لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی داعش پێک بهێنێت و کۆمەڵگای جیهانی لە ئەو بوارە یارمەتیدەری هەرێمی کوردستان دەبن.
جووتیار عادل زیادی کرد: ئامانجی لە پێکهێنانی ئەو دادهایە، بەدی هێنانی مافی قوربانیانی جەنایەتەکانی داعشە و بەڵگەی زۆر بۆ بەتاوانبار ناسینی تیرۆریستان لەبەدەستدایە.
هیچ جۆرە ئامارێکی روون سەبارەت بە ژمارەی زیندانیان داعشی لە زیندانەکانی هەرێم بوونی نییە و عێراق لە هەوڵدایە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ لێپرسینەوەی ئەو داعشییانە پێک بهێنێت.