بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا زولنووری ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس رایگەیاند: سیاسەتی دەوڵەتی خەڵکی بەجێ هێشتنی مێزی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە و دەولەتی ئیبراهیم ڕەئیسیپێی وایە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تێچوو و سوودی هەبووە، کۆمار ئیسلامی تێچووەکانی داوە و ئێستا ئەبێ سوودەکانی وەربگرێت.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دەوڵەتی خەڵکی بە شێوەی ڤیەنا دانوستانەکان درێژە نادات، زیادی کرد: مۆدێلی ڤیەنا دووپات بوونەوەی خراپتری ڕێککەوتنی ناڤۆکی بوو.
زولنووری بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دەولەتی داهاتوو مێزی دانوستانەکانی ڤیەنا بەجێ ناهێڵێت، وتی: دانوستانەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ئەو ئەگەرەدا درێژەی دەبێت کە مافی گەلی ئێران دابین ببێت.