ئێستا کە رێڕەوی سنووری کوردستانی سووریا لەگەڵ تورکیا داخراوە و ڕێڕەوی یەعرووبیەش بە بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان داخراوە، ڕێڕەوی سێمالکا تەنیا ڕێگای پێوەندی هەرێم و کوردستانی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکانی سووریا دوای هێرشەکانی 2018 و 2019 ی تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلێک لە کوردستان کەم بووەتەوە و ئیدارەی خۆسەر تەنیا لە ڕێگای ڕێڕەوی سنووری یەعرووبییەی عێراق و سێمالکا لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت لەگەل جهیانی دەرەوە پێوەندی بگرێت. کوردەکانی سووریا کە لە یەکساڵی پێشەوە و بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ناتوانن لە ڕێگای یەعرووبییەوە پێداویستییەکانی خۆیان دابین بکەن، بەس لە ڕێگای سنووری سێمالکا لە باکووری ڕۆژاوای هەرێمی کوردستان دەتوانن پێداویستییەکانی خۆیان دابین بکەن.

ڕێڕەوی سنووری سێمالکا هەروەها شاڕێیانی سەرەکی جووڵە زەوینییەکانی هاوپەیمانی شەڕ دژی داعش بە ڕێبەری ئەمریکا بەرەو سووریایە و ئەمریکا لە ڕێگای ئەو دەروازە سنوورییەوە هێز و جیهازاتی جەنگی خۆی بەرەو کوردستانی سووریا دەگوازێتەوە. بەم حاڵەوە، بە پێی ئەوەی کە ئیدارەی خۆسەری کوردسوتانی سووریا و هەرێمی کوردستان ڕوانگەیەکی سیاسی جیاوازیان هەیە هەندێک گۆڕنکاری سیاسی، بەردەوام دەبێتە هۆی داخران و دووبارە کرانەوەی ئەو دەروازە کە کێشەگەلێکی بۆ ئەوانەی کە پێویستیان بە ئەو شارێیانە هەیە، دروست کردووە.

گۆڤاری عەنب بەلد، کە بە شێوەی چڕوپڕ دۆخی ناوچە جیاجیاکانی سووریای لێکدانەوەتەوە، لە ڕاپۆرتی ئەم دواییەی خۆیدا لەسەر گرینگایەتی ئەو دەروازە سنوورییە بۆ کوردەکان قسەی کردووە. ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە دوژمنایەتی تورکیا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا، ئاماژەی کردووە کە پێوەندی نزیکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا بووەتە هۆکارێک بۆ گوشار لەسەر ئەو دەروازە سنوورییە.

ئەو گۆڤارە لە سەر گرینگایەتی ئەو ڕێڕەوە سنوورییە نووسیویە کە نزیک بە 45 کیلۆمەتر لە سنووری 559 کیلۆمەتری عێراق و سووریا لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا هەڵکەوتووە و کاتێک کە ڕووسیا و چین لە ساڵی 2020 و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش، بەکارهینانی دەروازەی سنووری یەعرووبییەیان وێتۆ کرد، ئیدارەی خۆسەر سەرجەم چالاکییەکانی خۆیی بۆ دەروازەی سنووری سێمالکا گواستەوە.

فراس شەعبو، لێزانی بواری ئابووری سەبارەت بە گرینگایەتی دەروازە سنوورییەکان بە ئەو گۆڤارەی وتووە ئەوانەی –چ کوردەکان، ئۆپزۆسیۆن و دەوڵەتی ناوەندی- کە دەروازە سنوورییەکانیان لە کۆنترۆڵ دایە لە بەرژەوەندییەکان ئەو ڕێڕەوانە کەڵکوەردەگرن. ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووری ادەیەوێت لە ڕێگای دەروازەی سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە بێ پێویست بوون بە تورکیا ئابووری ئەو ناوچە بەرێوە ببات. بەم حاڵەوە، ئەو دەروازە ناتوانێت ببێتە جێگرەوەیەک بۆ ڕێرەوە ناوخۆییەکانی نێوان کوردەکان و دەوڵەت یسووریا و ئەوان لە ئەو ەتێدەگەن کە پێویستیان بە یەکدی هەیە. هەر بەو هۆکارەیە کە هێشتا هاوکارییەکی زۆر لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و دەوڵەتی ناوەندی لە بواری ئاڵوگۆڕی کاڵا وەکوو گەنم و نەوت هەیە.

لە ڕوانگەی ئەو ئابووریزانە سووریاییەوە، هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگای ئەو دەروازە سنوورییەوە هەموو جۆرە کاڵای تورکیایی هەناردەی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکان دەکات. سەرەڕای ئەوانە، کێشەگەلێک هەن کە ڕێگرن لەسەر ڕێگای سەرکەوتنی ئەو دوو لایەنە و هۆکارەکەشی تایبەتمەندی سیاسی و جەگرافیاییە. چالاکی بەردەوام لە ئەو دەروازە سنوورییە و یارمەتی بە ئیدارەی خۆسەر لە ئەو ڕێگایەوە پێوەندی بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتی، ناوچەیی و ناوخۆییەکان لە نێوان ئەوانەی هەیە کە کۆنترۆڵی دوو لایەنی سنووریان لە ئەستۆیە.

ئەمجەد عوسمان، وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە سەر گرینگایەتی سنووری سێمالکا لە نێوان هەرێم و کوردستانی سووریا وتوویە ئەبێ کێبڕکێیە سیاسییەکان لە پرسە مرۆڤییەکان جودا بکرێنەوە. دەروازە سنوورییەکان گرینگایەتی زۆریان هەیە بۆ سوورییەکان. دۆخێکی ناسەقامگیر بە سەر سووریا بەهۆی سنووردار کردنەوە و گەمارۆکان زاڵە بەڵام دەروازەی سنووری سێمالکا زۆر یارمەتیی هاووڵاتیانی سووریای داوە بۆ کەم کردنەوەی نالەباریی دۆخەکە.

ناوبراویش لە ئەوەی کە هەرێمی کوردستان یاسای نوێی بۆ هاتوچۆی سووریاییەکان دەرکردووە و داوای زانیاری کەسیی زیاتری لێیان کردووە، ڕەخنەی گرت. ئەمجەد عوسمان وتی ئیدارەی خۆسەر خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و لابردنی یاسا وڕێسا ئەستەمەکانە.

لوقمان ئایانە، آجلاکی مافی مرۆڤ لە سووریاش داکۆکی کردووە کە ئاڵۆزی لە نێوان لایەنە کوردییەکان لە دوو لایەنی سنوور لەسەر شوێنگری دەروازە سنوورییەکە کاریگەری نەرێنی هەبووە. ناوبراو بە عەنب بەلەدی وت کە پێکدادانی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی هەرێم لەسەر داخرانی دەروازەی سنووری سێمالکا لە مانگی ڕابردوو کاریگەری هەبووە.

ئایانە جەختی کرد کە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا نابێت خۆی خەریکی کێبڕێیە سیاسی و حزبییە کوردییەکان بکات چونکوو پێویستی بە درێژەی چالاکی لە ئەو دەروازە سنوورییە وەکوو شاڕێیانی ژیانی کوردستانی سووریا، ئەویش لە کاتێکدا کە سنوورەکانی دیکە داخراوە.

بەرپرسانی کوردی سووریا و چالاکانی مەدەنی ئەو وڵاتە پێیان وایە دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا بە پاڵپشتی ئەمریکا و هاوکارییەکانی هەرێم لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر لە کوردستانی سووریا کاریگەری زۆر لە سەر دۆخی باکووری سووریا و پاراستنی دۆخی ئێستا هەیە بەڵام جیدی بوونی لایەنەکان بۆ دانوستانی سەرکەوتوو نابینرێت.