بە پێێ نووسراوی گۆڤاری نیو عەرەب، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا کردووە تا جارێکی دیکە بۆ ڕێککەوتن دانوستان بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی دەسەڵاتداری یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا لە کوردستانی سووریا و لایەنی دژبەری ناسراو بە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە ساڵی 2012 ەو دانوستانێکیان بۆ ڕێککەوتن لەسەر چۆنیەتی دەسەڵاتداری لە کوردستانی سووریا دەستپێکردووە. سەرەڕای ئەوە، چەند مانگێکە کە ئەو دانوستانانە بەهۆی چارەسەر نەبوونی کێشەکان راگیراوە.

گۆڤاری نیو عەرەب بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلێک لە گوشاری دووبارەی ئەمریکا بۆ لایەنەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان هەواڵی داوە. ئەو سەرچاوانە وتوویانە وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی جۆبایدن و مەزڵٶم کۆبانێ فەرماندەی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا هەوڵەکانی خۆیانیان بۆ ڕازی کردنی لایەنەکان بۆ درێژەی دانوستانەکان چڕ کردووەتەوە.

بە پێی نووسراوی ئەو گۆڤارە، کێشە سەرەکییەکانی نێونا لایەنەکان بریتین لە جەخت لەسەر بچڕانی پێوەندی هێزە کوردییەکان ناسراو بە یەپەگە لەگەڵ پەکەکە، جەختی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لەسەر گەرانەوەی هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ لە هەرێمەوە بۆ سووریا و دروست کردنی گۆڕانکارییەک لە سیستەمی کۆمەڵایەتی ئیدارەی خۆسەر وەکوو گۆڕینی سیستەمی پەروەردە و هەڵوەشانەوەی سەربازگیری زۆرەملێ ڕاگەیێندراوە.