وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە خستنی ناوی حەماس و لایەنگەرانی لە لیستی گەمارۆ نوێیەکان یەکمایەتی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ژانت یلن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە یاسادانەرانی کۆنگرەی خستە بەردەنگەوە و ڕایگەیاند: حەماس وەکوو یەکێک لە ئامانجەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ بەرنامەکانی گەمارۆی دژە تیرۆریزم دیاری کراوە و واشنتۆن گەمارۆ لەسەر حەماس و لایەنگرانی دەکاتە یەکمایەتی.

یلن لە درێژەدا زیادی کرد کە دەوڵەتی ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر لە کەس و بنکەکانی سەر بە حەماسی لە سەرتاسەری جیهان کردووەتە ئەمانجی گەمارۆکانی خۆی و ئەو پڕۆژەیەش گرووپێک لە دامەزراوە خێرخوازییەکانی سەرتاسەری جیهان دەگرێتەوە کە لە ژێر ئەو ناوە خەریکی کۆ کردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ ئەو گرووپەن.

ژانت یلن لە حاڵێکدا لە گەمارۆی بزووتنەوەی حەماس و لایەنگرەکانی قسە دەکات کە چەند هەفتە پێش ئەندامانی دیمۆکراتی سێنا ڕێگریان کردبوو لە هەوڵی نوێنەرانی کۆماریخواز بۆ دەرکردنی گەمارۆ دژی بزووتنەوەی حەماس لە شەڕی ئەم دواییەی غەززە.