پارێزگاری کوردستان وتی: بە پێی ئەوەی کە ڕێگای سنە بۆ مەریوان خەریکە دەکرێتەوە و هاتوچۆی سنووری باشماخ زیاد دەبێتەوە، هەرێمی کوردستان ئەبێ سەرەنجی زیاتر بخاتە سەر هاوردە و بردەکان لە ئەو سنوورە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەهمەن مورادنیا ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی بۆ تاوتوێ کردنی ئەو ڕێککەوتنانە کە لە ساڵی 1398 واژۆ کراون لە نێوان دوو لایەنەکەدا، وتی: چاوەڕوانین پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی عێراقی بۆ پرسی گواستنەوەی یەکجارەکی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ عێراق و بە پێچەوانەشەوە، ڕێکارێک بدۆزنەوە، چونکوو بە ئەو کارەوە کێشەی بەفیڕۆ چوونی کات و کاڵا چارەسەر دەبێت.

ناوبراو داوای هەوڵی دامودەزگا و بەرپرسانی پێوەندیداری ئەو پارێزگایە بۆ ئاسانکاری لە ئەنجامی هاوردە و بردەی سنووری لە سنووری باشماخی کرد و زیادی کرد: هاوکاری و پێوەندی نێوان کوردستان و سلێمانی ئەبێ زیاتر لە ڕێککەوتنەکان بێت و زیاتر ببێتەوە.

مورادنیا داوای بەکارهێنانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی لە خزمەتگوزاری گاز، کارەبا و تەکنیکی و ئەندازیاری پارێزگای کوردستانی کرد و وتی: بە پێی پەسەند کرانی ناوچەی ئازادی بازرگانی مەریوان و بانە، دەرەتانی سەرمایەدانەری زۆر لەبار بۆ لایەنە عێراقییەکانیش ڕەخساوە، کەواتە چاوەڕوانین هەرێم لە ئەو بوارە بە شێوەی جیدی بێتە کایەوە.