پڕۆژەی کارخولقێنیی گەشتیاریی شەم لە گوندی دووڕۆی سەر بە شاری سەوڵاوای کوردستان لە سەر ڕووباری سیروان کراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم پڕۆژە تا ئێستا کاری بەردەوامیی بۆ شەش کەس دروست کردووە و تا دە کەسیش دەتوانن بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەم پڕۆژە گەشتیارییەدا کار بکەن.

ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر لە هەموو ناوچەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانیش سەردانی مەکۆی گەشتیاریی شەم دەکەن.

مەکۆی شەم جێگای نووستن و حەوانەوەی بۆ بنەماڵەکان هەیە و ڕستوورانت و چێشتخانەی تایبەتی تێدایە و شوێنێکی دڵڕفێنە بۆ پشوودانی بنەماڵەکان.

مەکۆی گەشتیاریی شەم بە هەوڵ و تێکۆشانی دوکتۆر ئەسکەندەر مورادی، مامۆستای زانکۆ و توێژەر و لێکۆڵەری کورد کراوەتەوە و دەتوانێ وەکوو پڕۆژەیەکی گەشتیاری و کشتوکاڵیی بەهێز، ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە پەرەدان بە کەرتی گەشتیاریی ناوچەی سەوڵاوا و مەریوان و هەورامان.

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha