"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای گەیشتە تاران و لە لایەن دکتۆر کازمی نێردراویی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران و موهەندیس "حەسن دانایی فەڕ" باڵیۆزی پێشووی ئێران لە وڵاتی عێراق پێشوازیی لێکرا.
بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له ڕێوڕهسمی پێشوازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ههندێک له بهرپرسانی ئێرانی و ههروهها "فەوزی حەریری" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "عەبدوڵڵا ئاکرەیی" بەڕێوەبەریی گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادهبوون.
"نێچیرڤان بارزانی" بڕیار وایه لەم سەردانە فهرمییهدا لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی باڵای ئێران و وڵاتانی دیکەی جیهان، دیدار و چاوپێکەوتن ئهنجام بدات.
Your Comment