بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماوەی چل ساڵ زیاترە ئێران خۆی ئامادە ئەکات بۆ شەڕێکی گەورە لە گەڵ ئەمریکاو ئیسرائیل، ئەوەش لە زۆربەی کایەکانی ئێراندا ڕەنگی دابویەوەو مناڵەکانی لە سەر (مرگ بر امریکا، اسرائیل) پەروەردە ئەکرد..
شەڕی چل ڕۆژەی ئێران لە گەڵ ئەمریکا بوە هۆکاری لە ناوچوونی زۆرێک لە سەرکردەکانیانی ئێران بە ڕابەریشەوە، کە من پێم وابێ ئەوە ڕاستەقینەیە لە پێناو ئەو مەبادیئو ئایدیایەدا بمریت نەوەک وەک ناتانیاهۆ گەلەکەی بکاتە قوربانی مانەوەی خۆی و هەموو باجێک بدات بۆ مانەوەی خۆی لە دەسەڵاتی قەوارەی زایۆنی.
یەکێکی تر لەو ئەنجامانەی لە ئەنجامی شەڕی چل ڕۆژەی ئێران لە گەڵ ئەمریکا دەرکەوت ئەوەبوو ئێران بووە خاوەنی گەرووی (هورمز) کە پێشتر ئەو گەرووی هورمزە کە تیجارەت و بازرگانی نزیکەی (٣٠)گەرووی تری پیادا دەگوزەرا، ئێستە ئێران دەستی گرتووە بە سەر گەرووی هورمزداو هیچ کەشتیێک ناتوانێ بە بێ ڕەزامەندی ئێران گوزەر بکات.
ئەمریکا جاران لە خاڵەکانی سەرەتا باسی ڕوخانی ڕژێمی ئێران و لە ناوبردنی دەسەڵاتی ئێرانی ئەکرد، بەڵام ئێستە ئێران مەرجی هەیە بۆ دانوسان وڕێکەوتن لە گەڵ ئەمریکا، پێش شەڕەکە ئێران چاوەڕێی ڕێکەوتن بوو بەڵام دوای شەڕ مەرجی هەیە بۆ ڕێکەوتن.
چاودێرێکی سیاسی کورد باسی شەڕی چل ڕۆژەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائێل و ئەنجامەکانی دەکات.
News ID 59432
Your Comment