AP ١٤٠٥ گوڵان ١٦ ١٤:٤٤

ئاکسیۆس: ئێران و ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێکدەکەون

ئاکسیۆس: ئێران و ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێکدەکەون

ئاکسیۆس بانگەشەی ئەوە دەکات: ئەمریکا و ئێران لە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ نزیک دەبنەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکی و دوو سەرچاوەی دیکە بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی پێی وایە نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر یاداشتێکی یەک لاپەڕەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و دانانی چوارچێوەیەک بۆ دانوستانە ئەتۆمییە وردترەکان.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەمریکا پێشبینی دەکات ئێران لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی وەڵام بداتەوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە، بەڵام ئەمە نزیکترین جارە کە هەردوولا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
بەگوێرەی ئاکسیۆس، ڕێککەوتنەکە هەروەها پابەندبوونی ئێران بە ڕاگرتنی پیتاندنی ئەتۆمی، ڕێککەوتنی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکان و ئازادکردنی ملیارەها دۆلار لە سەروەت و سامانی بەستووی ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆکانی هەردوولا بۆ ترانزێت لە گەرووی هورمز لەخۆدەگرێت.

News ID 59420

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha