بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، سەجاد بێرێنجی، قایمقامی شەهریار ئەمڕۆ، چوارشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێوارەی دوێنێ، کۆمەڵگەی ئەرغەوان بە زیاتر لە ٢٥٠ یەکەی بازرگانی و ٥٠ یەکەی ئیداری لە قۆناغی چوارەمی ئەندێشە ئاگری گرت.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە ماوەی چەند خولەکێکدا لە ڕاگەیاندنی ڕووداوەکە، کارمەندانی فریاگوزاری لە شەهریار و دواتر لە شارە دیاریکراوەکانەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئۆپەراسیۆنی ئاگرکوژێنەوە دەستیپێکرد.
قایمقامی شەهریار ڕایگەیاند: 26 برینداری ڕووداوەکە گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان یان وەک نەخۆشخانەی دەرەوە لە شوێنی ڕووداوەکە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە.
بێرێنجی ڕایگەیاند: بەداخەوە لەم ڕووداوەدا ١١ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.
Your Comment