AP ١٤٠٥ گوڵان ١٦ ٠٩:٢٢

پەکین: شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران ناڕەوایە

پەکین: شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران ناڕەوایە

وەزیری دەرەوەی چین لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە پەکین، شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلی لە دژی ئێران بە ناڕەوا ناوبرد و داوای ئاگربەستی تەواوەتی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وانگ یی وتیشی: "ئێمە ئامادەین بەردەوام بین لە هەوڵەکانمان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، دامەزراندنی ئاگربەستێکی تەواو پێویستە و حەتمییە.

وتیشی: ،ناوچەکە بە وەرچەرخانێکی چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت و کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوولا زۆر پێویستە".
لە لایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی پتەوی چینی بە تایبەتی لە ئیدانەکردنی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرز نرخاند و پەکینی بە دۆستی نزیکی تاران ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە لە هەلومەرجی ئێستادا هاوکاریی نێوان دوو وڵات لە پێشوو بەهێزتر دەبێت.

News ID 59417

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha