بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میقداد ئەلخەفاجی، پەرلەمانتاری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە یەکێک لە هۆکارەکان کە ڕێگە نادرێت بە هێزە ئەمنییەکان ڕۆڵی سەرەکی خۆیان لە پشتیوانیکردنی وڵاتدا بگێڕن، بوونی سەربازانی ئەمریکی و هاوپەیمانەکانیانە لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد: هێشتا بەشێک لە بنکە ئەمریکییەکان چۆڵ نەکراون و لایەنی ئەمریکیش زاڵە بەسەر ئاسمانی عێراقدا.
ئەلخەفاجی جەختی لەوە کردەوە: ئەم دەستدرێژییانە توانای بەرگری وڵاتەکەیان لاواز کردووە و دواجار هێزە ئەمنییەکان ناتوانن خۆیان بە سیستەمی بەرگری و دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تەیار بکەن.
وتیشی: پێویستە حکومەتی نوێ ڕێوشوێنی جددی بگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی بیانی لە وڵاتدا.
Your Comment