بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی گوڵانی ١٤٠٥ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بارەگای حەمزە سەید ئەلشوهادە (درودی خوای لەسەر بێت)ی هێزی زەمینی سپای پاسداران، چوار هێزی تیرۆریستی جودایی خوازی کە پلانیان بۆ کردەوەی تیرۆریستی لە پارێزگای کوردستان دانابوو، دەستبەسەر کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەم ئۆپەراسیۆنەدا کەلوپەلی دژە ئەمنی وەک کڵاشینکۆف، دەمانچە، تەقەمەنی، نارنجۆکی شەڕ، ناسنامەی ساختە، و کەرەستەی مانگی دەستکردی ستارلینک دۆزرایەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.
Your Comment