بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پاش سەفەری بۆ ئیسلام ئاباد و دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس لە کۆتایی ئەم سەفەرەدا نووسی: سەفەر بۆ پاکستان زۆر بەرهەمدار بوو؛ وڵاتێک کە ڕۆڵی نێوەندگیری و هەوڵی برایانەی بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە زۆر بەنرخە بۆ ئێمە.
لەم سەفەرەدا هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێرانم لەسەر چوارچێوەیەکی کردەیی و کارا بۆ کۆتایی هاتنی هەمیشەیی شەڕی دژی ئێران ڕوون کردەوە. ماوە بزانین ئایا بەڕاستی ئەمریکا ئیرادەیەکی جددی هەیە بۆ پێشخستنی دیپلۆماسی؟
Your Comment