بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاردانەوە بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا لە لاپەڕەی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران کردەوەیەکی شەڕەنگێزانەیە و بەو هۆیەوە پێشێلکردنی ئاگربەست دێتە ئەژمار.
هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بازرگانی و بە بارمتەگرتنی تیمەکەی پێشێلکارییەکی گەورەترە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە توانا گەورەکانی ئێران کرد و دەشڵێت: ئێران زۆر باش دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ کۆت و بەندەکاندا بکات، چۆن بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی بکات و چۆن بەرامبەر بە ملهوڕی بوەستێتەوە.
Your Comment