AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٦ ١٣:١٦

ئێران ژمارەیەک قاچاخچی چەک و چۆڵی هەرێمی کوردستانی دەستبەسەر کرد

ئێران ژمارەیەک قاچاخچی چەک و چۆڵی هەرێمی کوردستانی دەستبەسەر کرد

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند:دامەزرێنەر و ڕێبەری تاقمێکی تیرۆریستی پێوەندیدار بە ڕژێمی زایۆنیستی و جیایی خوازی خوزستان دەستبەسەر کرا.


بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئەم تاقمە تازە سەرهەڵداوە، کە پێشتر بەرپرسی چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆر و بۆردومان بوون لە شارەکانی پارێزگای خوزستان، لەوانە ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە بوونە هۆی شەهیدکردنی هاوکارێکی بەرێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی گشتی خوزستان و شەهیدکردنی کەسێکی بەسیج و برینداربوونی چەند ئەندامێکی تری بەسیج، لە پارێزگای ئیسفەهان.
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ١١ ئەندامی دیکەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە تێکهەڵچوونی چەکداری لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی وڵات گیراون و ٥ ئەندامی چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستییە کوژراون.

2) دەستگیرکردنی 4 ئەندامی دوو شانەی قاچاخچێتی چەک لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی و دەستبەسەرداگرتنی 42 چەک

شانەی یەکەم کە مەبەست لێی دابەشکردنی ٣٠ دەمانچە بوو لە ٤ شارەکانی سەر بە پارێزگای خوزستان، لە دوای چوونە ناو وڵاتەوە خرایە ژێر چاودێری ئەمنی سەربازە نەناسراوەکانی ئیمام زەمان (د.خ) لەو پارێزگایە. دوای ناسینەوەی سەرجەم وەرگرانی ئەو چەکانە، لە شاری ئەندێمێشک دەستگیرکران و هەر ٣٠ چەکەکانیان دۆزرایەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.

شانەی دووهەمیش بەنیازی دابەشکردنی چەک بووە لە پارێزگای کرماشان و ئەندامەکانی لە شاری قەسری شیرین دەستبەسەر و ١٢ چەک لەگەڵ ٢٤ خەزنی فیشەک پەیوەندیدار دۆزرایەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.

3) دەستگیرکردنی 30 تیرۆریستی بەکرێگیراوی ئەمریکی- زایۆنی لە 4 پارێزگای وڵات.

ئەمانە دوایین کارەکانی ڕێکخراوەی ئیتلاعات بووە.

News ID 59245

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha