بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە هەڵوێستە پرەنسیپییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنیستی ئاماژەی بەوەدا: ئێران بەدوای شەڕ و ناسەقامگیریدا نییە و هەمیشە جەختی لە وتووێژ و کارلێکی بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتانی جیاجیا کردووەتەوە.
وتیشی: هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی ئیرادە یان ناچارکردنی وڵات بۆ تەسلیمبوون ئەنجامەکەی شکستە و نەتەوەی ئێران هەرگیز ڕێبازێکی لەو شێوەیە قبووڵ ناکات.
پزشکیان لە درێژەی قسەکانیدا بە ڕەخنەگرتن لە ڕەفتاری دوو ڕووانە لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا، زیادی کرد هەر چالاکیەکی سەربازیی لە دژی وڵاتانی دیکە بە پێچەوانەی پرەنسیپە گشتییەکانە.
ڕاشیگەیاند: ئایا هێرش بۆ سەر ئێران بە مۆڵەت و بە چ تاوانێک ئەنجامدراوە؟ بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و بلیمەتان و منداڵان و لەناوبردنی ناوەندە گرنگەکان بە قوتابخانە و نەخۆشخانەکانیشەوە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی و بنەما مرۆییەکان چ پاساوێکی هەیە؟
Your Comment