بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی وتی: زەمینەی هێرشێکی سەربازی بەرفراوان ئامادەکرابوو، بەڵام بەهۆی وریایی .بەرخۆدانی وڵاتەوە ئەم پلانە بەدی نەهات.
لاریجانی جەختی لەوە کردەوە: وڵاتەکەمان دوو پایەی بەهێزی هەیە: یەکەم، نەتەوەی وریا و چاونەترسی ئێران، دووەم: سەرکردایەتی زیرەک و ئیمکانات کە هەموو فێڵەکانی دوژمن دەناسێتەوە و پووچەڵی دەکات.
سەرلێشێواوی کۆشکی سپی لە بەرامبەر ئیرادەی نەتەوەی ئێران
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆتاییدا بە ئاماژەدان بە لێدوانی کاربەدەستانی ئەمەریکا لەوان ویتکاف، وتی: بە سەرسوڕمانەوە دەپرسن: بۆچی، نەتەوەی ئێران سەرەڕای هەموو گوشار و هەڕەشەکان، نە دەترسێت و نە تەسلیم دەبێت؟ وڵامی ئەم پرسیارە لە باوەڕێکی پتەو و یەکگرتوویی قسە و سەرکردایەتییەکی ژیرانەدایە کە ڕێگە بە هیچ پیلانگێڕییەک لە دژی ئەم نەتەوەیە نادات.
لاریجانی جەختی کرد: ئەزموونەکانی ئەم دواییە سەلماندوویانە کە تا دوژمنان گوشاری زیاتر بکەن، نەتەوەی ئێران بە وریایی زیاتر و یەکگرتوویی قووڵتر وەڵام دەداتەوە و بە هێزەوە درێژە بە ڕێگای پێشکەوتن و کەرامەتی نەتەوەیی دەدات.
فۆکۆسی دوژمن لەسەر نەهێشتنی سەرکردایەتی
لە درێژەی قسەکانیدا ، لاریجانی ئاماژەی بە ستراتیجی کۆتایی دوژمن کرد و وتی: لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە تا سەرکردایەتی ئێران لە دەستی ئیمام خامنەیی (د.خ) بێت و ئەو ڕێبەرە تاکتیکەکانیان بە هەژموون و تێڕوانینەکەی بێلایەن بکات، ئەوان ناتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن؛ بۆیە بڕیاریاندا سەرەتا ئەو بکەنە ئامانج.”
ناوبراو زیادی کرد: لە نێو بازنە سەربازییەکانیشدا ئەم شیکارییە هەبوو کە دوژمن بەدوای سیناریۆیەکی وادا دەگەڕا و سروشتی بوو کە نیگەرانی لەم ڕووەوە هەبێت، چونکە تاقانەیەکی شۆڕش بوو کە بە مێژوویەکی دوور و درێژی خەباتەوە گەیشتبووە ئەم پێگە بەرزە.
لاریجانی وتیشی: ئەمریکا و زایۆنیستەکان دڵی نەتەوەی ئێرانیان سووتاند، دڵیان دەسووتێنین.
Your Comment