AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٩ ٢٠:٠٢

عێراقچی: ڕێبەری ئێران، سەرۆک کۆمار و هەموو بەرپرسانی باڵا زیندوون

عێراقچی:  ڕێبەری ئێران، سەرۆک کۆمار و هەموو بەرپرسانی باڵا زیندوون

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تا ئەو جێگەی ئاگادارم، ڕێبەری ئێران، سەرۆک کۆمار و هەموو بەرپرسانی باڵا زیندوو و تەندروستن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە تندروست‌بوونی زۆربەی بەرپرسانی ئێرانی، ڕایگەیاند: ڕەنگە یەک یان دوو فەرماندەمان شەهید بووبێتن، بەڵام کێشەیەکی گەورە نییە.
ڕاشیگەیاند: لەگەڵ هاوکارانم لە وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس لە پەیوەندیدام و بۆم شی کردوونەتەوە کە ئێمە نامانەوێ هێرش بکەینە سەریان، بەڵکوو هێرشەکانمان بۆ سەر بنکەگەلی ئەمریکایی لە ناوچە، هەڵمەتێکی بەرگرانەیە، چونکە نەماندەتوانی بێدەنگ دابنیشین و چاوەڕوان بین.
عێراقچی هەروەها سەبارەت به زیندووبوونی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، جەختی کرد: تا ئەو جێگەی ئاگادارم، ڕێبەری ئێران، سەرۆک کۆمار و هەموو بەرپرسانی باڵا زیندوو و تەندروستن.

News ID 58719

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha