AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٩ ١٠:٠٨

هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران؛چەندین تەقینەوە لە تاران ڕوویدا

هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران؛چەندین تەقینەوە لە تاران ڕوویدا

تەقینەوەیەکی بەهێز ناوەندی تارانی لەراندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژێمی زایۆنی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی تارانی پایتەختی ئێران.

وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی وتوویەتی: هێرشێکامن دەستپێکردووە بۆ سەر ئێران.

دوابەدوای دەنگی تەقینەوەیەک لە هەندێک ناوچەی تاران، دوەکەڵ لەو شارەدا دەبینرێت.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە دەنگی تەقینەوە لە هەندێ شار و ناوچەی دیکەی ئێران لەوانە ئەسفەهان و قوم و کەرەج بیستراوە هێشتا ئەم هەواڵانە بە فەرمی پشتڕاست نەکراونەتەوە و راست و دروس بوونیان دیار نییە.

News ID 58708

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha