AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٧ ١٠:٠٤

عێراقچی: بۆ گەیشتن به ڕێککەوتن هاتوومه ژنێڤ

عێراقچی: بۆ گەیشتن به ڕێککەوتن هاتوومه ژنێڤ

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: من بۆ گەیشتن به ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانەی هاوسەنگ هاتوومه ژنێڤ و ئەوەی به هیچ شێوەیەک له بەرنامەدا نییه تەسلیمبوونه لە بەرانبەر هەڕەشەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: ئەمڕۆ لەگەڵ شارەزایانی ئەتۆمی وڵاتەکەمان، لەگەڵ ڕافائیل گڕۆسی (بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی) بۆ گفتوگۆی تەکنیکی ورد کۆدەبمەوە.

هەروەها پێش دەستپێکردنی ڕاوێژی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکا لە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ بەدر ئەلبوسەید (وەزیری دەرەوەی عومان) کۆدەبمەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: من بە دەستپێشخەری ڕاستەقینە هاتوومەتە جنێڤ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ. ئەوەی بە هیچ شێوەیەک لە بەرنامەی کاردا نییە: تەسلیمبوون بە هەڕەشەکان.

News ID 58588

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha