بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە هێزە عێراقیەکان توانیویانە گەورەترین پیلانی تیرۆریستی لە دژی پارێزگا باکووریەکانی ئەو وڵاتە بە بەکارهێنانی تونێلی شاراوە و لەلایەن خاکی سووریاوە پووچەڵ بکەنەوە.
ئەو سەرچاوە وتیشی: هێزە ئەمریکیەکان بە ئەنقەست تونێلێکی ژێرزەوینی گەورەیان لە نێوان ناوچەی قامیشلۆ و پارێزگای هەولێر شاردووەتەوە. هێزە تیرۆریستیەکان دەیانەویست بە بەکارهێنانی ئەو تونێلە هێرشێکی بەربڵاو بکەنە سەر پارێزگا باکووری و باشووریەکان.
ناوبراو وتیشی: هێزە عێراقیەکان ڕێگا ژێرزەوینیەکانیان دۆزیوەتەوە کە بڕیار بوو بە پاڵپشتی ئەمریکا لە ئەو ڕێگایەوە ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن.
Your Comment