AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٦ ٢٠:٥٦

3000 برینداری بشێوییەکانی ئێران سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

3000 برینداری بشێوییەکانی ئێران سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران وتی: لە 6 ڕۆژی رابردوودا، نزیکەی 3 هەزار برینداری بشیوییەکان، سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن کێرمان‌پوور، سەبارەت بە هەوڵە ئەنجامدراوەکان بۆ بریندارانی بشێوییەکانی ئەمدواییەی ئێران، ڕوونی کردەوە: بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی توندروستی بۆ چارەسەریی بریندارانی ڕووداوەکانی ئەمدواییە لە هەر چێن و توێژێک لە دۆخێکی هێمندا، زیاتر لە 3 هەزار کەس کە لەو ڕووداوانەدا بریندار ببوون، لە ماوەی 6 ڕۆژی رابردوودا سەردانی ناوەندکانی دەرمانیان کردووە.

ناوبراو داوای لە خەڵکی کرد کە خۆببوێرن لە چارەسەریی خۆماڵی و ناوماڵی بۆ برینەکانیان و لە بابەتی سەردانی ناوەندەکانی دەرمان مەترسی و نیگەرانیان نەبێت، چونکە برینەکان لە ناوماڵ چارەسەر ناکرێن و بە بێ جیهازاتی پێویست ئەو کارە مومکین نییە.

کێرمانی‌پوور بە ئاماژە بە ئەنجامدانی 12 هەزار و 986 نەشتەرگەری بۆ بریندارانی ڕووداوەکانی ئەمدواییە، وتیشی: ناسینی کەسانی دەستێوەردەر لە ڕووداوەکان هیچ پەیوەندییەکی بە ناوەندەکانی دەرمانەوە نییە و ئەرکی ئێمە تەنیا ئاراستەکردنی خزمەتی دەرمانی بە کەسەکانەوە، جا بە هەر هۆیەک کە بریندار بووبێت.

News ID 58448

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha