بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گوندی سەفا لە نزیک شاری جەل ئاغای سەر بە پارێزگای حەسەکە، شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان کورد و هێزەکانی جۆلانی لە ئارادایە.
SDF ڕایگەیاند: ئێمە ڕووبەڕووی هێرشی هێزەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا دەبینەوە بۆ سەر گوندی سەفا لە باشووری شاری جەل ئاغا و پێکدادانی قورسیش بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە، لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ١١ ساڵەی ڕزگارکردنی کۆبانی لە دەستی داعش، هێزەکانی هەسەدا ئەم شەڕەی بە شەڕێکی چارەنووسساز وەسف کرد.
SDF ڕایگەیاند: شکستی داعش تەنیا سەربازی نەبوو، بەڵکوو فیکری و ئەخلاقی بوو، ئەمەش کۆتایی بە پڕۆژەی سنووربەزاندنی گرووپەکە هێنا. ئەو شارەی داعشی تێکشکاند، ئێستا لەژێر هێرشدایە و هەوڵی گەمارۆدانی دەدات بە ئامانجی ناسەقامگیری و کەمکردنەوەی بەهای ڕەمزی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە.
Your Comment