بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الاخبار"، ڕۆژنامەی عێبریی یەدیعوت ئاحارانۆت بە گێڕانەوە لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمی زایۆنی، دانی بەوەدا نا کە شەپۆلی بشێوییەکان لە ئێران بە دەستپێشخەریی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ئارام بۆتەوە و پێشبینییەکان لەبارەی ڕووخانی ئەو حکوومەتە هەڵە بووە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، یەدیعوت ئاحارانۆت دانی بەوەشدا نا کە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ نیزامی زاڵ بەسەر ئێراندا بوونی نییە و کەس لەو ئاستەدا نییە کە دوای گۆڕانی نیزامی بتوانێ شەقام و بنکە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کۆنتڕۆڵ بکات و لەو ئەگەرەدا ئاژاوەیەکی درێژخایەن سەرهەڵدەدات، نەک گواسترانەوەی ڕێکخراوانەی دەسەڵات.
Your Comment