بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ژێنراڵ برد کوپەر فەرماندەی ئەو ناوەندە لەگەڵ ئەبوو محەمەد جۆلانی، سەرۆک کۆماری سووریا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە سەبارەت بە گرینگایەتی پابەند بوونی هێزەکانی بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەگەڵ هەسەدە گفتوگۆی کرد.
سێنتکام زیادی کرد: کوپەر و سەرۆک کۆماری سووریا جارێکی دیکە لەسەر پابەند بوونیان بۆ شکستی داعش لە سووریا جەختیان کرد.
وەزارەتی بەرگری ڕژێمی جۆلانی شەوی رابردوو ڕایگەیاند کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ئاگربڕ لە سەرجەم ناوچە ئۆپراسیۆنیەکانی هێزەکانی ئەو وەزارەتخانە بەڕێوە دەچێت.
فەرماندەی سێنتکام لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا گفتوگۆی کرد و دۆخی ئەو وڵاتەی لێک دایەوە.
News ID 58389
Your Comment