AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١ ١٨:٣٩

تیرۆریستانی جۆلانی لە ئۆردووگای داعشییەکان جێگیر بوون

تیرۆریستانی جۆلانی لە ئۆردووگای داعشییەکان جێگیر بوون

سەرچاوە خۆجێیەکان لە جێگربوونی هێزەکانی ئەرتەشی سووریای سەر بە ڕژیمی جۆلانی لە ئۆردووگای داعشییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "العربیه"، پاش پاشەکشێی هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە ئۆردووگای هوولی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەکانی ئەرتەشی سەر بە ڕژیمی جۆلانی لەو ئۆردووگایەدا جێگر بوون.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو ئۆردووگایە هەزاران کەس لە تیرۆریستانی داعشیی لەگەڵ خێزانەکانیانی لەخۆ گرتووە و لە کاتی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی جۆلانی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانی داعشی لە زیندانەکانی سووریاوە هەڵاتوون.

هاوکاتی دەستبەسەرداگرتنی هێزەکانی جۆلانی بەسەر ئۆردووگای هوولی، هەسەدە ڕایگەیاند: بە هۆی کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر بە دۆسیەی داعش، هێزەکانی ئێمە ناچار لە پاشەکشێ لەو ئۆردووگایە بوون.

News ID 58383

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha