AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١ ١١:١٧

دەستگیری 11 تیرۆریستی گرووپی ئەنسارولشەیتان/ محەمەد شاهۆزهی کوژرا

دەستگیری 11 تیرۆریستی گرووپی ئەنسارولشەیتان/ محەمەد شاهۆزهی کوژرا

11 تیرۆریستی ئەندامی گرووپی تەکفیری ئەنسارولشەیتان لە سیستان و بەلووچستان دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی ئیتلاعاتی سیستان و بەلووچستان ڕایگەیاند: 11 ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستی-تەکفیریە لە 3 ئۆپراسیۆنی هاوبەشەی بڕیارگەی قودسی سپا، ئیدارەی گشتی ئیتلاعاتی پارێزگای سیستان و بەلووچستان و هێزی ئینتزامی دەستگیر کران و یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو گرووپە تەکفیریە بە ناوی گوڵ محەمەد شاهۆزهی لە پێکدادان لەگەڵ پارێزەرانی ئاسایش کوژرا.

لە شوێنی خۆحەشاردانی ئەو تیرۆریستانە، پارچەیەک ئار پی جی، 24 گوللەی ئار پی جی، 2 چەکی جەنگی کڵاشینکۆف، 6 کوڵتی کەمەری و ڕێژەیەک تەقەمەنی و جیهازاتی هاوپەیوەند بە چێ کردنی بۆمب دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.

News ID 58373

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha