AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٧ ١٨:٠٢

زانایانی سوننەی بەلووچستان: ڕێگە نادەین دوژمنانی ئێران زاڵ بن

زانایانی سوننەی بەلووچستان: ڕێگە نادەین دوژمنانی ئێران زاڵ بن

زانایانی سوننەی سیستان و بەلووچستان، وتیان: سەرەڕای هەموو گرفت و ناکۆکییەکان، ڕێگە بە دوژمنی ئەمریکی و زایۆنی نادەین، بەسەر ئێراندا زاڵ بن، لە بەرامبەر دوژمناندا یەکگرتوو دەبین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زانایانی سوننەی سیستان و بەلووچستان، و لەوان مەولەوی عەبدولڕەحمان تورەنج‌زەڕ(پێش‌نوێژی هەینی سوننەی مزگەوتی زەینولعابدینی چابەهار)، مەولەوی شەمسولحەق دامەنی(پێش‌نوێژی هەینی سوننەی ئێرانشار) و مەولەوی عەبدلواحێد بزورگزاده(پێش‌نوێژی هەینی کاتیی سوننەی چابەهار) لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ هەواڵنێری مێهر، کاردانەوەیان نیشان دا بە بشێوی و ئاژاوە ناوخۆییەکان لە ئێران و بەتایبەت بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و جەختیان کرد: ڕێگە نادەین دوژمنانی ئێران بەسەر ئەم وڵاتەدا زاڵ بن.

زانایانی سوننەی سیستان و بەلووچستان هەروەها بە توندی ڕەخنەیان لە تێکدانو زیانگەیاندن بە مزگەوت و سامانە گشتییەکان، هاوکاتی بێ‌ڕێزی بە قورئان و باوەڕی بەکۆمەڵی خەڵکی ئێران لە میانەی بشێوییەکانی ئەمدواییە گرت و ڕاشیانگەیاند: سەرەڕای هەموو گرفت و ناکۆکییەکان، ڕێگە بە دوژمنی ئەمریکی و زایۆنی نادەین، بەسەر ئێراندا زاڵ بن، لە بەرامبەر دوژمناندا یەکگرتوو دەبین.

News ID 58321

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha