بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "النجباء"، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێڕای ڕەخنە لە درێژەی شەڕ و ناکۆکی سەربازی لە ناوچەدا، جەختی لە گرتنەبەری ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک و سیاسی بۆ چارەسەریی قەیرانەکان کرد.
هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا، چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعەی عێراق دژایەتیی توندی خۆی بۆ هەر جۆرە دەستدرێژییەک لە ڕێگەی خاک و هەرێمی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بۆ سەر خاکی وڵاتانی تر، ڕاگەیاندووە و خوازیاری دانبەخۆداگرتنی لایەنەکان و چارەسەریی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی ئاشتەواییەوە بووە.
Your Comment