بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە هێرشی سایبری کراوەتەسەر دیمەشق و ڕەنگە کوردەکان ئەم کارەیان کردبێت، چوونکوو ئاڵای هەسەدە لە سەر لاپەڕەی سەرەکی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سووریا بڵاوکراوەتەوە.
ئەم ڕووداوە دوای شەڕ و پێکادانی توند لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب ڕوویدا.
لەم شەڕەدا زیاتر لە 21 کەسی مەدەنی کوژران و ژمارەیەک بریندار بوون و 155 هەزار کەسیش ئاوارە بوون.
Your Comment