بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڤیەنا لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێران ، بە ناردنی نامەیەک بۆ ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی ئاسایی کردنەوەی ئەو هەڕەشەگەلە بۆ پێگەی ئاژانس و گرێبەستی جیهانی قەدەغەی پەرەپێدان هۆشداریی دا.
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەشێک لە ئەو نامەیەدا جەختی کردووە: ئاسایی کردنەوەی ئاوەها هەڕەشەگەلێک، پێگەی ئاژانس دەخاتە مەترسیەوە و متمانەی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای تاقی کردنەوە و چاوەدێری لاواز دەکاتەوە. ئاوەها هەوڵگەلێکی بێ پەردە ئەبێ ئیدانە بکرێت و هۆکارەکانی ناچار بکرێن بە وەڵامدانەوە.
نامەی ئێران بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا
نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ، لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، نامەیەکی بۆ ڕافائێل گرۆسی نارد.
News ID 58099
Your Comment