بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە عێراق، لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە گرووپەکانی بەرخۆدان بەهۆی نیگەرانی لە لێکەوتەکانی هاوپەیوەند بە قۆرخ کردنی چەک گومانیان هەیە. پێوەندی ئێران لەگەڵ ئەو گرووپانە مێژینەیە، بەڵام ئەوان گەییشتوونەتە قۆناغێک کە دەتوانن سەربەخۆ بڕیار بدەن.
ئالی سادق وتی کە لە سەردەمی حکومەتی محەمەد شیاع سوودانی، ئێران بڕێکی زیاتری وەرگرتووە کە لە خولە پێشووەکاندا مومکین نەبووە.
ناوبراو وەسف کردنی گرووپەکانی بەرخۆدان وەکوو گرووپی بەوەکالەتی ئێرانی سووکایەتی بە مێژوو و گیانفیداییەکانی ئەوان وەسف کرد و جەختی کرد کە پاڵپشتی ئێران لە ئەو گرووپانە لە بەرەنگار بوونەوەی داعش بە واتای قسە کردن یان کردەوە نواندن بە نوێنەرایەتی لە ئەوانەوە نییە. ئەو گرووپانە گەییشتوونەتە قۆناغی گەشە کە دەتوانن سەربەخۆ بڕیار بدەن.
ئالی سادق سەبارەت بە ئاڵۆزیە ناوچەییەکان ڕایگەیاند کە ئێران دووبارە ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ وەڵامدانەوە بە هەر جۆرە هەوڵیکی دوژمنانەی ئیسرائیل. ئیسرائیل بۆ ئاگربڕ دەستەوداوێنی ئەمریکا بووە.
ناوبراو هەروەها وتی کە قبووڵ کردنی ئاگربڕ لەلایەن ئێرانەوە بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلانی ئەو کەسانەیە کە ئێران بە شەڕخوازی تاوانبار دەکەن.
باڵوێزی ئێران لە بەغدا هەروەها لە بینی گەشتی سیخوڕی فڕۆکە ئەمریکییەکان کە لە هەرێمی ئاسمانی عێراق بۆ سیخوڕی و بەدەستهێنانی زانیاری لە خاکی ئێران کەڵکوەردەگرن، هەواڵی دا و دووبارە ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ پارێزوانی لە سیستەمی سیاسی عیراق لە ئەگەری داواکاری فەرمی ڕاگەیاند.
ناوبراو پێوەندی دۆستانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان نرخاند و لە هەڵوێستی شەرافەتمەندانەی ئەو هەرێمە لە درێژەی شەڕی 12 ڕۆژە دەستخۆشی کرد.
ئالی سادق پاگەندەکان سەبارەت بە ڕوو کردنی ئێران لە چەکی ئەتۆمیی بەتوندی ڕەت کردەوە و ئەوانەی درۆ و تۆمەت وەسف کرد.
باڵوێزی ئێران لە عێراق سپاسی هەرێمی کوردستانی کرد؛ هەڵوێستتان شەرەفمەندانە بوو
باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند کە سپاسی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ هەڵوێستیان لە پشتیوانی کردنی ئێران لە شەڕ لەگەڵ ئیسڕائیل.
News ID 58026
Your Comment