بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە وەڵام بە پاگەندەکانی مافی مرۆڤی کەنەدا، وتی: ئێمە لە درۆبێژیەکانی کەنەدا، ئەو وڵاتەی کە پێشینەی ناشتنی هەزاران منداڵی خۆجەیی لە گۆڕە بێ ناونیشانەکان و نوقم بوون لە ڕەگەزپەرستی ڕیشەداری خۆی بە باشی تۆمار کراوە و ئێستا لە بەرانبەر ئێران ، لە پێگەی بەرگری لە مافی مرۆڤ خۆیان دەنوێنن، ببوێرن.
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: ئەگەر مافی مرۆڤ نەبوایە ئامێری ژێئۆپۆلیتیک لە دەستی هەمان کۆڕی لادەری زنجیرەیی، ئەوە کەنەدا بوو کە ئەبوا لەسەر مێزی تاوانبار دابنیشتایە و لە ژێر باری بڕیارنامەکاندا ئارەقی بڕشتایە، نەک بە خۆباییەوە خۆی بنواندایە.
پێشتر غوڵامحسێن دەرزی جێگری نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پاگەندەکانی کەنەدا وتبووی ئەوانە پاگەندەی بێ بنەما و نازەروورە.
نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە پاگەندە مافی مرۆڤیەکانی نوێنەرایەتی کەنەدا لە ئەو ناوەندە نێودەوڵەتیە سەبارەت بە بڕیارنامەی دژە ئێرانی وەڵامی دایەوە و ئەو پاگەندەگەلەی خۆنواندن وەسف کرد.
News ID 57615
Your Comment