بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئازاد مورادی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو فێستیڤاڵە بە ئامانجی پاراستن و پەرەدان بە هونەری ڕەسەنی کوردی لە سەوڵاوا بەڕێوە دەچێت، وتیشی: فێستیڤاڵی "سیاوچەمانە" بەشی سەرەکیی "ڕیزنان لە پێشەنگەکان"، "ناساندنی وتاری زانستییە هەڵبژاردراوەکان" و "ڕێزنان لە براوەکانی کێبەرکێی سیاوچەمانە" لەخۆ دەگرێت.
ناوبراو زیادیشی کرد: لەم فێستیڤاڵەدا لە ئەزموونی کەسایەتییە بەرزەکانی بواری سیاوەچەمانە وەک مامۆستا عوسمان هەورامی بەهرە وەرگیراوە.

Your Comment