بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە لە گفتوگۆیەکی بە ئاماژە بە ڕەوتی سیاسی و سەربازی ئێستا لە سووریا جەختی کرد کە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە هیچ پێوەندیەکی بە ڕەوتی ئاشتی لە تورکیاوە نییە و تورکیا لە ئەو هاوکێشە ڕۆڵێکی نییە. ناوبراو هەروەها وتی کە هێزەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی ئەرتەشی نوێ بە شێوەی سەربەخۆ و بە ڕۆڵی سەرەکیەوە دەردەکەون.
ناوبراو وتیشی ڕاستە کە دیدارێک لە دیمەشق لە نێوان بەرپرسانی هەسەدە و دەسەڵاتدارانی دیمەشق ئەنجام درا بەڵام ئەنجامەکانی هێشتا یەکلایی نین.
موسلیم جەختی کرد کە یەکێک لە پرسەکان لەسەر گفتوگۆ کراوە ئاوێتە بوونی سەربازی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ ئەرتەشی نوێی سووریا بووە و وتی: بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، هەندێک لە یەکەکانی هەسەدەە لە پێکهاتەی سەربازی نوێ تێکەڵ دەبن. ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هێشتا لە کۆنترۆڵی هەسەدە دەبن بەڵام لە کاروباری بەرگری و ئەمنیەتی دوو لایەنەکە هەندێک هاوئاهەنگی پێک دێت.
هەروەها جەختی کرد کە لە چوارچێوەی بووژانەوەی ئەرتەشی نوێی سووریا، هێزەکانی هەسەدە وەکوو بەشی سەرەکی و ئەستوونی سەرەکی داهاتووی وڵات دەناسرێن و وتی: شاندێ کە دەچنە دیمەشق، سەبارەت بە سەرجەم لایەنەکانی ئاوێتە بوون گفتوگۆ دەکەن. ئەرتەشی نوێ بە پێی پێکهاتەی چەند ئێتنیکی و لامەرکەزی پێک دێت و هەسەدە ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕیت.
ئەو بەرپرسەی پەیەدە سەبارەت بە پێوەندی ئەو ڕەوتە لەگەڵ داهێنانەکانی ئاشتی لە تورکیا وتی: ئەو ڕەوتە هیچ پێوەندیەکی بە گفتوگۆ ناوخۆییەکانی تورکیاوە نییە بەڵام ئێمە لە ئەوە ئەزموون وەردەگرین. بەڵام بڕیارەکانی ئێمە سەربەخۆ دەدرێت، هەرچەندە بیرمان لە ئەندێشەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالاناوە بەهرەمەند دەبێت.
هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیا لە ئەو هاوکێشانە وتی: تورکیا لە ئەو ڕەوتە بەشدار نییە و لە ڕاستیدا ناشیئەوێت کە ئەو ڕەوتە بگاتە ئەنجام.
Your Comment