بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ئەلجەزیرە، سەرکردەکانی هەرسێ وڵاتی ئەورووپایی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، ڕایانگەیاند: بەنیازین دانوستان لەگەڵ تاران و واشنتۆن بکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە گەرەنتی ئەوە بکات کە ئێران چەکی ئەتۆمی نەبێت.
ڕێبەرانی سێ وڵاتی ئورووپایی ئیدیعای خۆیان دووپات کردەوە کە چالاککردنی میکانیزمی سناپباک دژی ئێران ڕاستە و دەبێ جێبەجێ بکرێت.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بەبێ ئەوەی باس لە پێشێلکردنی بەڵێنەکانیان بکەن سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، ئیدیعایان کرد: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
هه ڕوه ها داوایان له هه موو وڵاتانی ئه ندامی نه ته وه یه کگرتووه کان کرد پابه ند بن به میکانیزمی گه ڕانه وه ی سزاکانی سه ڕ ئێران.
Your Comment