بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای قارەمانێتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازاد لە کێبڕکێیە جیهانییەکانی 2025، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا لە هەوڵی سەرسووڕهێنەر و هەڵسوکەتی شیاوی قارەمانانی زۆرانی ئازادی ئێران دەسخۆشی کرد.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەری ئێران بە شێوەی خوارەوەیە:
«بسم الله الرّحمن الرّحیم
لە قارەمانێتی جیهانی هەڵبژاردەی زۆران بە بۆنەی هەوڵی سەرسووڕهێنەر و پاشان هەڵسوکەوتی شیاویان دەسخۆشی دەکەم. تێکەڵ بوونی هێز و مەعنەویەت، بایەخی زۆر بەرز دەخولقێنێت. سپاس بۆ ئێوە و دەستان خۆش بێت.
سەید عە لی خامنهیی
۲۵ ی خەرمانانی ۱۴۰۴»
هەڵبژاردەی نەتەوەیی زۆرانی ئازادی ئێران دوای 12 ساڵ بووە قارەمانی کێبڕکێیە جیهانییەکان و شەشەمین قارەمانێتی ئێرانی لە مێژووی ئەو کێبڕکێیانە تۆمار کرد.
Your Comment