AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٥ ١٣:٢٣

لاریجانی گەیشتە پێتەختی عەرەبستان

لاریجانی گەیشتە پێتەختی عەرەبستان

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گەییشتە ڕیازی پێتەختی عەرەبستانی سعوودی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران گەییشتە ڕیازی پێتەختی عەرەبستانی سعوودی.

ئەو سەفەرە لە درێژە و چوارچێوەی سەفەری خالد بێن سەلامن وەزیری بەرگری عەرەبستانی سعوودی بۆ تاران لە مانگی خاکەلێوەی 1404 ئەنجام دەدرێت.

عەلی باقری کەنی جێگری نێودەوڵەتی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و محەمەد عەلی بەک راویژکاری کەنداوی فارسی وەزیری دەرەوە، لاریجانی هاوڕێیەتی دەکەن.

دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای باڵای عەرەبستان لەوانە وەزیری بەرگری و هەروەها دانوستان لەسەر پەرەپێدان بە هاوکاری ئابووری لە ڕیزی بەرنامەکانی ئەو سەفەرەیە.



News ID 56818

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha