AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٣ ١٨:٢٧

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

کوبوونەوەیەکی جیهانی لە بەرازیل بۆ پاڵپشتی لە ئێران، ڤێنێزۆئێلا و فەلەستین

کوبوونەوەیەکی جیهانی لە بەرازیل بۆ پاڵپشتی لە ئێران، ڤێنێزۆئێلا و فەلەستین

دەیان پارت و ڕێکخراوی بەشداربووی کۆبوونەوەی گەورەی نێودەوڵەتی لە پایتەختی بەرازیل پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئێران، ڤێنێزۆئێلا، فەلەستین و لوبنان ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە دوای بانگهێشتی "بەرەی بەرەنگاربوونەوەی ئیمپریالیزم" لە بەرازیل، گردبوونەوەیەکی گرینگ بە بەشداریی بەربڵاوی نوێنەرانی زیاتر لە 50 پارتی سیاسی و ڕێکخراوی جەماوەری(NGO) لە وڵاتانی بەرازیل، ڤێنێزۆئێلا، شیلی و کووبا لە ئاکادیمیای زانستەکانی سائۆپائۆلۆ بەڕێوە چوو.

ئەو دانیشتنە کە بە ڕێزنان لە شەهیدانی ئێرانیی شەڕی داسەپاوەی ئیسرائیل دژی ئێران دەستی پێکرد، بە دروشمی "هاوڕیزیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیمپریالیزم و سەروەریی گەلان" بەڕێوە چوو، سیاسەتگەلی دەستدرێژانە و گەمارۆدەرانەی یەک‌لایەنە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆماری بۆلیواری ڤێنێزۆئێلا، یەمەن، کووبا لێکدرایەوە و ئیدانە کرا و هەروەها پالپشتی بۆ بەرخۆدانی گەلی فەلەستین و لوبنان ڕاگەیێندرا.

بەشداربووان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەش، جەختیان لە پرێنسیپگەلێکی وەک مافی دیاری‌کردنی چارەی خۆنووسیی گەلان و بەرەنگاربوونەوەی هێژمۆنیای دەسەڵاتە مەزنەکان کرد و ڕایانگەیاند: "گەمارۆی ستەمکارانە لە دژی ئێران و ڤێنێزۆئێلا، جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتییە و ئێمە هاوڕیزیی قووڵی خۆمان لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتانی ئەو وڵاتانە ڕادەگەیێنێن و هەروەها بەرگری لە بەرخۆدانی گەلی فەلەستین لە بەرامبەر داگیرکاریی زایۆنی، بە ئەرکێکی شۆڕشی و مرۆڤایەتی بۆ هەموو هێزی ئازادیخوازی جیهان دەزانین".

نوێنەرانی بەشداربوو لە درێژەدا، سیاسەتگەلی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری لە ناوچە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەمریکای لاتین زانی و خوازیاری کۆتایی خێرای گەمارۆی نادادپەروەرانەی کووبا و ڤێنێزۆئێلا بوون.

ئەم کۆبوونەوە وەک هێمایەک لە هاوڕیزیی باشووری جیهانی و تۆکمەی یەکگرتوویی نێوان بزووتنەوەگەلی دژە ئیمپریالیزی لە دوو بەژی ئەمریکا و ئاسیا لە لایەن بەشداربووانەوە نرخێندرا.

کوبوونەوەیەکی جیهانی لە بەرازیل بۆ پاڵپشتی لە ئێران، ڤێنێزۆئێلا و فەلەستین

کوبوونەوەیەکی جیهانی لە بەرازیل بۆ پاڵپشتی لە ئێران، ڤێنێزۆئێلا و فەلەستین

کوبوونەوەیەکی جیهانی لە بەرازیل بۆ پاڵپشتی لە ئێران، ڤێنێزۆئێلا و فەلەستین

کوبوونەوەیەکی جیهانی لە بەرازیل بۆ پاڵپشتی لە ئێران، ڤێنێزۆئێلا و فەلەستین

کوبوونەوەیەکی جیهانی لە بەرازیل بۆ پاڵپشتی لە ئێران، ڤێنێزۆئێلا و فەلەستین

کوبوونەوەیەکی جیهانی لە بەرازیل بۆ پاڵپشتی لە ئێران، ڤێنێزۆئێلا و فەلەستین

کوبوونەوەیەکی جیهانی لە بەرازیل بۆ پاڵپشتی لە ئێران، ڤێنێزۆئێلا و فەلەستین

News ID 56794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha