AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٨ ١٤:٥١

موهاجرانی: دەسەڵات بڕیار لەسەر چوونە دەرەوە لە ئێن پی تی دەدات

موهاجرانی: دەسەڵات بڕیار لەسەر چوونە دەرەوە لە ئێن پی تی دەدات

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: سیستەمی سیاسی ئێران بڕیار لەسەر چوونە دەرەوە یان نەچوونە دەرەوە لە ئێن پی تی دەدات.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەت لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: لە سەرەتاکانی مانگی مەی دوو بەڵگە لەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە فۆردۆ هەڵگیراوە و گواستراوەتەوە بۆ ڤیەنا و دوای ناڕەزایەتی ئێران بە ئەو کارە ئەو دوو کەسە مۆڵەتەکانیان هەڵوەشایەوە.

هەروەها وتی: هاوکاری ئێران و ئاژانس لە چوارچێوەی یاسای نوێی مەجلیس بە شێوەی ئاسایی خەریکە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و شوێنگیری دەکرێت. هەروەها سەبارەت بە ئۆرانیۆمیش ئێمە دەستمان پێناگات و بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە لە شوێنێکدایە کە لەبەردەست نین.

موهاجرانی سەبارەت بە چوونە دەرەوە لە ئێن پی تی وتی کەە هەر یەکە لە لایەنەکانی دەسەڵات ڕای خۆیان هەیە بەڵام لە کۆتاییدا سیستەمی سیاسەتی بڕیاری لەسەر دەدات.

News ID 56735

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha