بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بە ئاماژە بە گواسترانەوەی چەندین وەجبەی سەربازیی ئەمریکا لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو بە فرۆکە بارهەڵگرەکانی بۆ ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا، ڕایگەیاند: ئەوڕۆ چوارشەممە (3ی سێپتامبێر) فرۆکەیەکی تری بارهەڵگری سەربازیی ئەمریکا کە چەک و هێزێکی زۆری پێبووە، لە بنکەی سەربازیی جەیر لە هاوێری ڕەمیلان لە پارێزگای حەسەکە نیشتۆتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دوو ڕۆژی ڕابردووش، کاروانێکی هەڵگری ئۆتۆمبیلی زرێی و لەوان هامەر و برادلی لە ڕێڕيوگەی وەلید لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتۆتە خاکی سووریا و لەوێوە چۆتە بنکەی سەربازیی قوسرەک لە باکووری حەسەکە.
کارناسان و چاودێرانی سیاسی، ئەو هەنگاوانە بە بەشێک لە هەوڵی واشنتۆن بۆ تۆکمەی هێزی سەربازیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لێک دەدەنەوە.
Your Comment