AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٨ ١٩:٠٨

ئەرمەنستان متمانەی بە ئێران دا؛ پەیمانی ستراتژیک بەزوویی واژۆ دەکرێت

ئەرمەنستان متمانەی بە ئێران دا؛ پەیمانی ستراتژیک بەزوویی واژۆ دەکرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران لە واژۆکرانی بەزوویی بەڵگەی کۆگری ستراتژیکی نێوان ئێران و ئەرمەنستان هەواڵی دا و وتی: ئەیرەوان متمانەی پێ‌داوین کە هیچ مەترسییەوە لە خاکی ئەرمەنستانەوە ڕووی لە ئێران نەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، دوای کۆبوونەوەی سەرۆک‌کۆمارانی ئێران و ئەرمەنستان، ڕایگەیاند: لەو دانیشتنەدا سەبارەت بە هاوکارییە دووقۆڵییەکانی ئێران و ئەرمەنستان لە بوارە ئابووریی و بازرگانی و ڕاپەڕاندنی پڕۆژەی تەکنیکی و ئەندازیاری و فەرهەنگییەکان بڕیار درا.

ڕاشیگەیاند: لەو دیدارەدا هەروەها بڕیار درا کە بەڵگەی کۆگری هاوکاریی ستراتژیکی نێوان دوو وڵات بەزوویی یەکلا ببێتەوە و واژۆ بکرێت.

عێراقچی هەروەها بە ئاماژەی بە باس و خواستی ترانزیتی و بابەتە هاوپەیوەندەکان بە واشنتۆن و ڕێڕەوگەی زەنگەزوور، جەختی کرد: لایەنی ئەرمەنی وێڕای ڕوون‌کردنەوە لەوبارەیە، متمانەی پێداین کە ئەیرەوان هێڵە سوورەکانی تاران دەناسێ و هیچکات ڕێگە نادات لە خاکی وڵاتەکەیەوە مەترسییەک ڕووی لە ئێران بێت.

News ID 56463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha