بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە مێهری ڕاگەیاند کە ماڵێکی تیمی سەر بە دەزگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی لە ناوەندی تاران دۆزرایەوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەفسەرانی بنکەیەکی پۆلیس لە ناوەندی شاری تاران بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە گشتیەکان و لێکۆڵینەوە مەیدانییە وردەکان، سەرکەوتوو بوون لە دۆزینەوەی ماڵێک بۆ ئامادەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ مۆسادی ئیسڕائیل لە شەقامی نوسرەت، کە دەکەوێتە نزیک گۆڕەپانی ئێنقلابی ناوەندی شاری تارانی پایتەختی ئێران.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد. ئەفسەرەکان لە کاتی پشکنینی ئەم شوێنەدا ژمارەیەک فڕۆکەی بچووک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە، لێکۆڵینەوەش لەو بارەیەوە بەردەوامە.
شایانی باسە کە؛ پێشتر لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ڕژێمی دوژمنکارانەی زایۆنی لە دژی ئێران، ماڵە سیخوڕییەکان بە هاوکاریی خەڵک دەستنیشان دەکران.
Your Comment