بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، کۆمیتەی ڕاستیدۆزی و توێژینەوە لەبارەی جەنایەتەکانی مانگی مارچی کەنارەکانی سووریا کە سەر بە ڕژیمی ئێستای دیمەشقە، لە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی گوێدانی کۆمیتەکە بە شەهادەی 930 کەس لە شایەدانی نزیکی ڕووداوەکە لە دوو پارێزگای لازقیە و تەرتووس و سەردانی 33 شوێنی ئەو دوو پارێزگایە، کوژرانی 1426 کەس و لەوان ژنان و سەربازانی دەوڵەتی پێشووی سووریا پشتڕاست کرایەوە.
یاسر فەرحان ئەندامی ئەو کۆمیتە هەروەها بە پاگەندەی ئەوەی کە بشێوییەکان لەو دوو پاریزگایە بە هۆی هەوڵی پاشماوەی ڕژیمی بەشار ئەسەد بۆ کۆنتڕۆڵی گوند و شارە کەنارییەکانی سووریا لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەلەوی و جوداکردنەوەی ئەو پارێزگایانە لە سووریا بووە، ڕاشیگەیاند: پاش ئەو ڕووداوانە، 200 هەزار کەس هێزی چەکداری بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەکە ڕوویان لەو کەنارانە کردووە و لە میانەی پێکدادانی هەر دوو لا، جەنایەت و دەستدرێژی ڕووی داوە. کەواتە پێشیڵکاریی یاسایی، سەرەڕای بەربڵاوبوونی، بە ئانقەست و ڕێکخراوەیی نەبووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەڵگەمەندکرانی ناوی 298 کەس لە پێشێلکاران، ئیدعایشی کرد: ئەنگێزەی پەلاماردران، تۆڵە بووە، نەک ئایدیۆلۆژیک و زیاتر لە لایەن دزان و تاڵانچیان کراوە.
Your Comment