AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٧ ١٣:٤٣

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: دزەمان کردۆتە ناو ئیسرائیل

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران: دزەمان کردۆتە ناو ئیسرائیل

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتی: دزەکردن لە وڵاتدا بووە و لە دەشبێت، وەک چۆن ئێمەش لە وڵاتانی تر و لە ڕژیمی زایۆنیدا دزەمان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە لێدوانێکدا، سەبارەت بە دەسکەوتەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، باسی لە دزەی سیخوڕانی بیانی لە پۆستە باڵاکاندا کرد و وتی: دزەکردن هەمیشە لە وڵاتدا بوو و دەشبێت، هەر وەک چۆن ئێمەش لە وڵاتانی تر و لە ڕژیمی زایۆنیدا دزەمان کردووە.

ناوبراو لە وڵامی ئاماژەکران بە نمونەیەک لە سیخوڕی لە پۆستەکانی باڵای وڵاتدا، وتیشی: ئەوە لە ئەستۆی دەزگای دادە و ئێمە بەڵگەمەند دەجووڵێنەوە و کەسانێک کە لەو پەیوەندییەدا لە لایەن هێزی چەکدارییەوە دەستبەسەر دەکرێن، کە دواتر لە لایەن دەزگای دادەوە سزا دەدرێن.

News ID 56031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha