بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مەنز هەلس، ژن و مێردێکی نەزۆک کە 18 ساڵ تووشی گرفتی بێمنداڵی هاتبوون، دواجار بە یارمەتیی ژیریی دەسکرد، چارەسەرییان هات و بوونە خاوەن منداڵ.
زانایانی ناوەندی باروەریی زانکۆی کۆلۆمبیا پاش دەستەوەستانی و نشوستیی ئەو ژن و مێردە لە ئەنجامدانی چەندین کەڕەتIVF بە تێچوویەکی زۆرەوە لە ماوەی 18 ساڵدا، بە ئاگاداربوون لە گرفتی ئازۆسپێرمی(بێ تنۆکی) و بە پشتبەستن بە ژیریی دەسکرد و بە یارمەتیی میتۆدی star، توانیان شوێنپێی سپێرمەکان لەو جووتەدا هەڵبگرن و بە جیاکردنەوەی خێرای خانە سپێرمی زیندوو، هەلی بیچمگرتنی ئاولەمەی منداڵێک لە زیدانی دایکیدا بڕەخسێنن.
Your Comment