بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێران لەم ڕۆژانەدا کەوتووەتە بەر هێرشەکانی ڕژێمێکەوە کە سیاسەتەی دەرەکیی لەسەر بنەمای شەڕ و خوێنڕشتن دانراوە. هەرچەندە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە هەوڵی بەرانبەردا هێرشی کردە سەر ناوچە ستراتیژیکەکانی ئیسرائیل و کاریگەر نەبوونی گومەرز ئاسنینی ئاشكرا کرد، بەڵام خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ئەو شەڕە لە دۆخێکدا بە سەر ئیراندا سەپاوە کە تاران خەریکی دانوستان لەسەر چالاکی ئەتۆمی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بوو. لە ئەم ڕاپۆرتەدا لایەنێکی دیکە شەڕ بەرچاو دەکەوێت، ئەویش لایەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شەڕەکەیە.
کۆمەڵگای ئێران خاوەن فەرهەنگی بەرگرییە. ئەو فەرهەنگە لە ڕابردوودا ڕیشەی هەیە و پرسێک نییە کە بەس هی ئەمڕۆ بێت؛ بەڵکوو دەمێکە لە شێوەی ژیانی خەڵکدا ڕیشەی کوتاوە.
لە شەڕی ئێران و عێراقدا گەنجانێکمان دەدی کە لە تەمەنی خوارەوە خۆخوازانە لە پاڵ هێزە چەکدارەکان لە بەرەکانی شەڕ ، بەرگریان دەکرد. هەروەها ڕۆڵی ژنان زۆر بەرچاو بوو. ژنان ڕۆژانە لە مزگەوتەکاندا بە کارەکانی خۆیان وەکوو ورد کردنی قەند بۆ سەربازەکان، چنینی گۆرەوی و جل و پاک کردنی برێنج و نۆک و باقلە و نیسک و ... خزمەتی هێزە چەکدارەکانیان دەکرد.
زۆربەی گوندنشینەکان بە ناردنی مەڕو ماڵات و شیرەمەنی و یان چوون بۆ بەرەکانی شەڕ بۆ شوشتنی جلی هێزەکان بە جۆرێک هەوڵیان دەدا پاڵپشتی لە سەربازەکان بکەن کە گیانی خۆیان دەخستە مەترسییەوە بۆ بەرگری وڵات. ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانەی خەڵکی ئێران لە هەمان فەرهەنگی بەرگری کۆمەڵگای ئێرانەوە سەرچاوەی دەگرت.
ئێستا با ئاوڕێک لە هەڵسوکەوتی خەڵکی ئێران لە ئەم چەند ڕۆژەدا بدەینەوە. بە پێی ڕاپۆرتی مێدیاکانی تورکیا، ئەم ڕۆژانە زۆربەی ئێرانییەکان کە لە تورکیان بە دەسپێکی شەڕ گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان. لە ئاستێکدا داواکاری بۆ گەڕانەوە بۆ وڵات زیاد بووە کە ئاستی سەفەرە زەوینیەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ئێران چەند ئەوەندە بووەتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە شەڕی ئۆکراینا ئێمە هەڵاتنی ئۆکراینییەکان بۆ وڵاتانی ئەورووپیمان بینی؛ تا جێگایەک کە حکومەت پیاوەکانی دەستگیر دەکرد و دەیانیگواستەوە بۆ بەرەکانی شەڕ.
بەڵام ئەو ڕووداوە لە ئێران ڕووی نەدا. نە لە شەڕی ئێران و عێراق و نە لە شەڕی ئەم دواییە لەگەڵ ئیسرائیل. هەندێک جار وێنەگەلێکی جوان دەبینین. بۆ نموونە چوونی هاووڵاتیانی تااران بۆ شار و گوندەکانیان ، قەرەباڵغی لە نانەواییەکان دەبینین تا ئاستێک کە بەرپرسێکی نانەخانەیەک سەرەڕای بیستنی هەواڵی شەهادەتی براکەی، هەر درێژەی دایە خزمەتی خەڵک و ئەو خزمەتەی وەکوو سەنگەرێک لە بەرانبەر دوژمن ناولێدەبات.
هەروەها زۆربەی خاوەن هۆتێلەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتیانەی کە ماڵەکانیان لە شەڕی ئیسرائیلدا لەدەست داوە دەتوانن لەوێ ژیان بکەن.
هەروەها پێدانی شەربەت بە خەڵک لە ڕیزی ناوەندەکانی بڵاو کردنەوەی بەنزین لەلایەن کچێک و باوکیەوە یەکێک لە جوانترین وێنەکانی ئەم شەڕە بوو.
وەکوو هەموو وڵاتەکان، لە ئیرانیش هەندێک کەس دژی حکومەتی ئێرانن و بە پێی بەڵێنە پووچەکانی ئیسرائیل بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران، بەڵام هەر ئەو گرووپانەش هیرشەکانی ئیسررائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد.
هەر وەک بینیمان محەمەد رەزا پالەوی داوای بەڕێوەچوونی نارەزایەتی سەرتاسەری خەڵک لە ئێرانی کردبوو بەڵام سەرەن نەدان بە ئەو داواکارییە ئەو کەسەی لەبەر چاوی خەڵکەوە سووکتر کرد.
خەڵکی ئێران لە درێژەی مێژوودا شەڕی زۆریان بینیوە، بەڵام هەمان فەرهەنگی بەرگری و هاودڵییە لە نێو خەڵکدا بووەتە هۆی ئەوەی کە لە هەموو ققەیرانەکاندا سەربکەوێت. بەدڵنیاییەوە ئەم جارەش سەردەکەوێت.
Your Comment