AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٣٠ ١٤:٤٤

ئێران: جیهان پێش بە خەوشاندنی ڕاستییەکان بگرێت

ئێران: جیهان پێش بە خەوشاندنی ڕاستییەکان بگرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: جیهان دەبێت پێش بە گۆڕین و خەوشاندنی ڕاستییەکان لە لایەن دەستدرێژکارانەوە بگرێت! ڕژیمی زایۆنی نە تەنیا دەستدرێژیی سەربازی کردۆتە سەر ئێران، بەڵکوو شەڕی لە دژی ڕاستی و ویژدانی مرۆیی دەست پێکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: جیهان دەبێت پێش بە گۆڕین و خەوشاندنی ڕاستییەکان لە لایەن دەستدرێژکارانەوە بگرێت! ڕژیمی زایۆنی نە تەنیا دەستدرێژیی سەربازی کردۆتە سەر ئێران، بەڵکوو شەڕی لە دژی حەقیقەت و ویژدانی مرۆیی دەست پێکردووە.

ڕاشیگەیاند: ئیسرائیل بۆ ڕۆماڵدانی میدیایی بیانیی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانی قەدەغە کردووە؟ چونکە دەیەوێ ڕاستییەکان بشارێتەوە. لە کاتێکدا کە ئێران بە ئاشکرا ئامانجە سەربازییەکان دەپێکێت، ئیسرائیل بە ئەنقەست ئیدعا دەکات کە خەڵکی مەدەنی کراونەتە ئامانج و بەو بیانووە، سەدان هاووڵاتی ئێرانی و لەوان منداڵان، ژنان و نەخۆشخانەکانی کردۆتە ئامانج و خێزانەکانی تووشی خەم و کەسەرێکی هەتایی کردووە.

News ID 55622

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha